خانمێكی نابینا: حكومەت هیچ پۆستێك ناداتە خاوەن پێداویستی تایبەت

18/07/2019
كەنار بێباك كچە چالاكوانی نابینا

نەوا-لاڤە كوردە 
خانمێكی نابینا گلەیی لەحكومەتی هەرێم رێكخراوەكانی ژنان دەكات، كە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیان وەلاناوە.
كەنار بێباك كچە چالاكوانی نابینا لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا وتی "حكومەت هیچ پۆستێك ناداتە خاوەن پێداویستی تایبەت، هەرچەندە ژمارەیەك پۆست دراون ئەوانیش دەگمەنن لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیدا، رێكخراوەكانی ژنانیش بە حكومی و ناحكومی و حزبییەوە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانیان وەلاناوە، لەكاتێكدا چەندین ژنی خاوەن پێداویستی بە تایبەت نابینا هەن، كە پێویستییان بە هاوكاری و پشتیوانییە".
وتیشی "ژنانی نابینا دووجار زەرەرمەندن بەراورد بە پیاوانی نابینا، تەنانەت لەناو ماڵ و خێزانەكانیشدا ئەو جیاوازیە هەیە و چەندین كچی نابینا دەرفەتیان نادرێتێ تێكەڵ بە كۆمەڵگە ببن یاخود بەهرەكانیان دەربخەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group