حكومەتی هەرێم: رووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر كردەوەیەكی تیرۆریستی بووە

18/07/2019

نەوا
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی رێستۆرانتێكی شاری هەولێر رایگەیاند: "رووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر كردەوەیەكی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بووە".

دەقی راگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر لە رۆژی 17ـی تەمووزی 2019 كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 3 كەس، كردەوەیەكی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و پێشڤەچوونیش هەیە و بەمنزیكانەش هاووڵاتیان لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە ئاگادار دەكەینەوە.

                جوتیار عادل
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group