فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی ئامێدییان كرد

18/07/2019

نەوا
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندی سپینداریان كرد لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك، بەهۆیەوە سێ‌ هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون. 
بەپێی زانیاریەكانی رادیۆ نەوا ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردوومانی گوندی سپیندار-ی سەر بە قەزای ئامێدیان كرد و بەهۆیەوە سێ‌ هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
باس لەوەشكراوە، دوای بۆردوومانەكە بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك و بەهۆی بۆردومانەكەوە مەترسی لەناو هاووڵاتیان دروستبووەو كارەبای ناوچەكەش بەهۆی بۆردومانەكەوە بڕاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group