خەزعەلی: عەبادی بە رێگەی دژایەتی حەشدی شەعبی ناتوانێت ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران

19/07/2019 عێراق

نەوا


ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق كاردانەوە دژی قسەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە بارەی حەشدی شەعبیەوە نیشاندا و وتی: عەبادی بەو قسانە ناتوانێت ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران.
حەیدەر عەبادی حەشدی شەعبی بەوە تۆمەتباری كردوون ناوی وەهمی لە لیستی چەكدارەكان هەیە و فەرماندە و سەركردەكانیان مووچەكانیان بۆ خۆیان بردووە.
لەو بارەوە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند:  "قسەكانی ئەم دواییەی عەبادی لە بارەی حەشدی شەعبییەوە جێگەی داخە".
وتیشی: دەبێت عەبادی بزانێت كە پڕۆژەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و پەیوەستكردنیان بە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانەوە كۆتاییهاتووە و ئەم جۆرە هەڵوێستانەش سوود بە عەبادی ناگەیەنێت لە هەوڵی گەڕانەوەیدا بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group