نەوا
بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەردەم زانكۆی كابۆلی پایتەختی ئەفغانستان 41 كەس بوونە قوربانی.
فیردەوس فەرامەزر، وتەبێژی پۆلیسی كابۆل رایگەیاند: رۆژی هەینی خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی لەبەردەم دەرگای زانكۆی شارەكە تەقاندۆتەوە.
باسی لەوەشكردووە، بۆمبێكی چێنراو لە نزیك شوێنی تەقینەوەكە دۆزراوەتەوە و لە لایەن هێزەكانیانەوە پوچەڵ كراوەتەوە.
لای خۆیەوە وەحیدوڵا مایار، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان لە رێژەی هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، بە هۆی ئەو تەقینەوەیە 8 كەس كوژراون و 33 ی تریش برینداربوون.