نەوا
وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، مانەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی تەنها پەیوەست نییە بە ئێرانەوە و پێویستە لایەنەكانی تریش پارێزگاری لە رێككەوتنەكە بكەن.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، رایگەیاند كە پێویستە پارێزگاری لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بكرێ و وتیشی: "پێویستە لایەنەكانی رێككەوتنەكە یەك ھەڵوێستیان هەبێ. هیچ ئەنجامێك بەدەست ناكەوێت بەوەی كە بیر بكرێتەوە مانەوەی رێككەوتنەكە تەنها پەیوەستە بە ئێرانەوە".
لاڤرۆڤ جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە پرسی كەنداو بە رێگەی دیالۆگ چارەسەر بكرێ.