ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسای پەروەردە رەتدەكاتەوە

20/07/2019 عێراق

نەوا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەمواری دووەمی پڕۆژە یاسای سەندیكای جیۆلۆجییەكانی پەسەند كردو پڕۆژەی هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردەشی گەڕاندەوە بۆ حكومەت.
حەسەن نەرمو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، كە تێیدا هەمواری دووەمی پڕۆژە یاسای جیۆلۆجی ژمارە 197 ی ساڵی 1968 پەسەندكرد، وتیشی: لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای رێكخستنی عەلوەی فرۆشتنی سەوزەو میوە دواخرا.
راشیگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژەی هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردە ژمارە 22ی ساڵی 2011ی رەتكردەوەو پڕۆژە كە گەڕێنرایەوە بۆ حكومەت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری تێیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group