سەركردەیەكی كۆمەڵ لەسەر پرسی لابردنی پاشگری ئیسلامی لەناوی حزبەكەی هاتە دەنگ

20/07/2019
دڵشاد گەرمیانی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی

نەوا
ئەندامێكی پێشووی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، وروژاندنیی لابردنی پاشگری ئیسلامی لەكۆمەڵ لەمكاتەدا باڵباڵێنێكی نەخوازراو دێنێتە كایەوە كە كۆمەڵ هیچ پێویستی بەوسەرئێشە زیادەیە نیە.
دڵشاد گەرمیانی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە میانی وتارێكدا سەبارەت بەهاتنە بەرباسی ئەگەری لابردنی پاشگری ئیسلامی لە ناوی ئەو حزبە نوسیویەتی: "هەنگاونان بەئاراستەی ئەو جۆرە بیركردنەوانە، لەم بارودۆخە ناسك و هەستیارەی كۆمەڵ، شتێك نیە خەڵكی دیندارو دڵسۆزی كۆمەڵ بتوانێ بێ دەنگی لێ بكات، پێشیوایە قبوڵكردنیی لەسەركردەو جەماوەری كۆمەڵی ئیسلامی ناوەشێتەوە.
ئەوبەرپرسەی كۆمەڵی ئیسلامی رونكیردوەتەوە، وروژاندنی ئەم بابەتە لەم كاتەدا باڵباڵێنێكی نەخوازراو دێنێتە كایەوە كە كۆمەڵ هیچ پێویستی بەوسەرئێشە زیادەیە نیە.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا دڵشاد گەرمیانی نوسیویەتی"بەوەش زیاتر دەرگای ئینحراف و لادان دەكرێتەوەو پەردەی شەرمكردن پاش لادانی ئەو ناو و مۆركە ئیسلامیە لەگەڵ تێپەڕبونی كات دەدڕێت و سەرپێچی و بێشەرعی و بێ ئیلتزامی وردەوردە زیاددەكات، لەگەڵ ئەوەشدا مەرج نیە دەنگ و كورسیەكان كە ئامانجی سەرەكیانە زیاد بكات".
پێشتر عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەیامێكدا بەبۆنەی هەژدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیان رایگەیاندبوو، ئەگەر پاشگری ئیسلامی كۆسپ بێت لەنێوان ئەوان و خەڵكدا، دەبێ لایببەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group