پۆمپیۆ بۆ چاوشئوغڵو: بەردەوام دەبین لە پاراستنی هاوبەشەكانمان لەشەڕی داعش

20/07/2019 جیهان

نەوا


مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ هاوتا توركەكەی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ شەڕڤانانی سوریای دیموكرات دوپاتدەكاتەووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ لە گفتوگۆیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ مەولود چاوشئوغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، رایگەیاندووە، لە نیگەرانیەكانی ئەنقەرە لە دۆخی ئەمنی ناوچە سنوریەكانی لەگەڵ سوریا تێدەگات، بەڵام لە هەمان كاتدا واشنتۆن پابەندە بە پارێزگاری كردن لە هاوبەشە خۆجێییەكانی لە شەڕی دژ بە داعش، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە).
ئەم پەیوەندیە تەلەفونیە لە كاتێكدایە كە جارێكی تر بەرپرسانی باڵای توركیا باس لە ئەگەری پەلاماردانی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فورات دەكەن كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی هەسەدەدان.
هەر لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وڵاتەكەی لە هەنگاوی توركیا بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی ئێس 400 روسی دەربڕیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group