جێگری سەرۆكی پەرلەمان: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لەكاتی خۆیدا دەكرێت

21/07/2019 عێراق

نەوا
 جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا، كە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوە، ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت.
حسێن كەعبی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ ژمارەیەك ئەنجومەنی قەزا و ناحیەكانی عیراقدا كۆبونەوەیەك كراوە، كە ئەندامانی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی پەرلەمانیش بەشداربون و باس لە گۆڕانكاریەكانی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەكۆبونەوەكەدا تەئكیدكراوەتەوە لەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا دەبێت، كە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوە و دواناخرێت.
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان رونیكردوەتەوە، پەرلەمان سورە لەسەر بەردەوامبوون لەسەر رێوشوێنەكانی گۆڕانكاری پێویست لەیاسای ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group