حەشدی شەعبی: 12 گوند پاككرانەوە

21/07/2019 عێراق

نەوا
حەشدی شەعبی عیراقی ئاشكرایكرد، لەقۆناغی دووەمی پرۆسەی "ئیرادەی سەركەوتندا" 12 گوند لەقەزای تارمییەی بەغدا لە پاشماوەكانی رێكخراوی داعش پاككراونەتەوە.
راگەیاندنی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، هێزەكانی حەشد و هێزە ئەمنیەكان بەهاوكاری هێزی ئاسمانی هەڵمەتێكیان لەقەزای تارمییە لەباكوری شاری بەغدا ئەنجامدا و توانراوە 12 گوندی سەربەو قەزایە لە پاشماوەكانی رێكخراوی داعش پاكبكرێنەوە.
دوێنێ (شەممە) قۆناغی دووەمی پرۆسەی "ئیرادەی سەركەوتن" لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە لە باكوری شاری بەغدا و چەند ناوچەیەكی پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین و ئەنبار بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی رێكخراوی داعش دەستیپێكرد و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group