خۆپیشاندانەكانی هۆنگ كۆنگ دژی پڕۆژە یاسایەك بەردەوامن

21/07/2019 جیهان

نەوا
خۆپیشاندانە بەرفراوانەكان لە هۆنگ كۆنگ دژی پڕۆژەیاسای دەستوەردانی چین لە یاساكانی ئەو هەرێمە خۆبەڕێوەبەرییە بەردەوامن، كە گرنگترین بنكەی ئابوریی جیهانە.
نزیكەی دوو مانگە خۆپیشاندانەكان لەدژی ئەو پڕۆژە یاسایە بەڕێوەدەچن، هەرچەندە (كاری لام) بەڕێوەبەری ناوچەی كارگێڕیی تایبەتی هۆنگ كۆنگ رایگەیاندبوو "پڕۆژە یاساكە مردوە"، بەڵام خۆپیشاندانەكانی ئەو هەرێمە بەردەوامن، كەدانیشتوانەكەی حەوت ملیۆن و 400 هەزار كەسە.
وێڕای گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاساكە، كە رێگە بە چین دەدات دەست وەربداتە سیستەمی یاسایی و یاسا خۆبەڕێوەبەرییەكانی هۆنگ كۆنگ، بەڵام خۆپیشاندەران بەردەوامن لە دەربڕی ناڕەزایەتییەكانیان و رۆژی یەكشەممەش لەبەردەم پاركی ڤیكتۆرا گردبونەوە بۆئەوەی بچنە بەردەم تەلارەكانی حكومەت، بەڵام بەهۆی وەرنەگرتنی مۆڵەتی پێویست، خۆپیشاندەران تەنها دەتوانن تاكو بەردەم بنكەی پۆلیس بڕۆن.
بەرەی مافەكانی مرۆڤـ، كەیەكێكە لەگروپە هەرە چالاكەكانی هۆنگ كۆنگ، خۆپیشاندانەكەی رێكخستوە و دەیان هەزار كەس بەشدارییان تیادا كردوە، كە زۆربەیان گەنجن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group