دۆناڵد ترەمپ سزا بەسەر توركیا دەسەپێنێت

21/07/2019 جیهان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا

نەوا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایدەكات،‌ لەماوەی ئەم هەفتەیە سزاكانی سەر توركیا، لەبەرامبەر كڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی رووسی لەلایەن ئەنقەرەوە دیاری دەكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ نوێنەرانی كۆماری خوازەكان لە كۆنگرێس بۆ دیاریكردنی سزاكانی سەر توركیا كۆدەبێتەوە.
واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەشكردووە، ترامپ دەیەوێت، توندترین سزا بەسەر توركیادا بسەپێندرێت، لەبەرئەوەی سیستەمی بەرگریی ئێس400ی لە ڕووسیا كڕیوەو گوێی بەهۆشدارییكانی كۆشكی سپی نەداوە.
ئەو لێدوانەی ترامپ لەكاتێكدایە، كە هەفتەی رابردوو چەند كاروانێكی سیستمی بەرگری موشەكی جۆری ئێس 400ی دروستكراوی روسیا لە مۆسكۆوە بەڕێكران بۆ توركیا و رادەستی حكومەتی ئەنقەرە كران، لایخۆشیەوە ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند، كڕینی ئەو سیستمە بۆ هیچ ئامانجێكی دوژمنكارانە نیە لەبەرامبەر وڵاتانی خۆرئاوا، بەڵكو تەنها بۆ پاراستنی خۆمانە لە هەر دەستدرێژییەكی دەرەكی كە بكرێتە سەر خاكی وڵاتەكەمان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group