ژنێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

21/07/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی ژنێك گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ كە بە وتەی هاوسەرەكەی لە كاتی دانانی پێداویستی لە بەفرگردا تەزوی كارەبا گرتویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەكردووە: ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 21ی تەمموزی 2019، تەرمی ژنێك بەناوی (ف.ع.م) لە لایەن هاوسەرەكەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
راشیگەیاندوە كە ژنەكە لەدایكبووی ساڵی 1993یە و دانیشتوی ناحیەی ژاراوە-ی سەربە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بووە.
هاوسەری ژنەكە بە پۆلیسی راگەیاندوە كە ویستویانە ژورەكانی ماڵەوە بۆیاخ بكەن، پاش ئەوەی ئامێری بەفرگرەكەی پاككردۆتەوە ویستویەتی هەندێ شت بكاتەوە ناو بەفرگرەكە و دواتر كارەبا گرتویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، پاش ئەنجامدانی توێكاری، تەرمی ژنەكە ڕادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group