رۆناڵدینهۆ لە تەقاندنەوەی بۆمبەكە نزیكدەبێتەوە

21/07/2019 وەرزش

نەوا
بەرەوپێشچونێكی سەیر لە كاروانی تۆپی پێی رۆناڵدینهۆی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل هاتوەتەئاراوە و رەنگە لە تەمەنی 39 ساڵیدا جارێكی دیكە بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان.
18 مانگە رۆناڵدینهۆی باشترین یاریزانی جیهان (دووجار) بەشێوەیەكی فەرمی وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند، بەڵام رۆژنامەی "تایمز ئۆف ماڵتا" ئاشكرایكردوە، كە ئیدارەی یانەی بیركیركارای ماڵتا دەرگای دانوستاندنی لەگەڵ ئەستێرە بەرازیلییەكە كردوەتەوە و گفتوگۆكانیش بەردەوامن و رەنگە گرێبەستەكە ئەنجامبدرێت.
لەوبارەیەشەوە میشێل ڤالنزیا بەڕێوەبەری هونەریی یانە ماڵتاییەكە وتویەتی "دەتوانم دوپاتیبكەمەوە كە ئەگەری ئەوە هەیە رۆناڵدینهۆ بێتە یانەكەمان".
وتوشیەتی "تائێستا هیچ شتێك بەدینەهاتوە، بەڵام دانوستاندن بەردەوامە و پێویستە دان بەخۆماندا بگرین و بزانین چی دەگوزەرێت".
یانەی بیركیركارا ساڵی 1950 دامەزراوە و چوار جار نازناوی خولی تۆپی پێی ماڵتای لە ساڵانی 2000، 2006، 2010 و 2013دا بەدەستهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group