نه‌وا
كۆمارى ئیسلامیى ئێران وێنه‌ى ئه‌و تیمه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له‌سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه به‌ریتانیه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئاژانسى "فارس"ى ئێران وێنه‌ى ئه‌و تیمه به‌ریتانییه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له‌ناو كه‌شتیه نه‌وتییه‌كه‌دا له "به‌نده‌ر عه‌باس"ی باشوری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، تیمه‌كه به‌یه‌كه‌وه له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا دانیشتون، به‌ڵام ده‌موچاویان به‌ئاشكرا دیار نییه و له دوره‌وه وێنه‌یان گیراوه.
ئه‌ندامانی تیمى كه‌شتیى "ستینا ئیمپیرۆ" ژماره‌یان 23 كه‌سه و تائێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ یه‌كشه‌ممه كۆمپانیاى "ستینا به‌ڵك"ى خاوه‌ن كه‌شتیه‌كه به‌فه‌رمى داواى كردبو سه‌ردانى ئه‌ندامانی تیمه‌كه بكات، به‌ڵام تائێستا هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتوه.
به‌تۆمه‌تى پێشێلكردنى یاسا ئاویه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و خۆكێشان به‌كه‌شتیه‌كى راوى ئێرانی‌دا، كۆمارى ئیسلامى ئێران له گه‌روى هورمزدا كه‌شتى "ستینا ئیمپیرۆ"ى به‌ریتانى ده‌ستبه‌سه‌ركرد و گواستیه‌وه بۆ "به‌نده‌ر عه‌باس"ى وڵاته‌كه‌ى و تائێستاش تیمى كه‌شتیه‌كه له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌یاندا ده‌ستبه‌سه‌رن.