سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كۆچی دوایی كرد

22/07/2019 جیهان

نەوا
ئەمڕۆ یوكیا ئامانۆ سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە تەمەنی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
لەوبارەیەوە سكرتاریەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆچی دوایی سەرۆكی ئاژانسەكەوە بڵاوكردوەتەوە و تێیدا تیشك خراوەتەسەرئەوەی ناوبراو بەرلەوەی كۆچی دوایی بكات ویستویەتی دەست لەكارەكەی بكێشێتەوە، بۆیە بەشێك لەو پەیامەیان بڵاوكردۆتەوە، كە كۆچكردوو بۆ دەستەی جێبەجێكاری نوسیوە.
ئامانۆ لە پەیامەكەیدا جەختی لە كارە گرنگەكان كردۆتەوە لەپێناو بەكارهێنانی وزەی ئەتۆمی بە رێگای ئاشتیانە و نوسیویەتی "شانازی بە كارەكانمانەوە دەكەم. سوپاسی وڵاتانی ئەندام و كارمەندانی ئاژانس دەكەم".
یوكیا ئامانۆ دیپلۆماتكارێكی ژاپۆنی بو، لە ساڵی 2009ەوە سەرۆكایەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەكرد.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group