دەزگای لوتكە بێسەروشوێنبونی 50 كۆچەری كورد رەتدەكاتەوە

22/07/2019

نەوا
سەرۆكی دەزگای لوتكە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە سەبارەت بە بێسەروشوێنبونی 50 كۆچەری هەرێمی كوردستان بڵاودەكرێنەوە.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ رادیۆ نەوا وتی "سەرجەم ئەو كۆچەرانە بەسەلامەتی گەیشتونەتە ئیتاڵیا و تەلەفۆنیان بۆ خێزانەكانیان كردوە و هیچ روداوێكی نەخوازراو رووی نەداوە، هەربۆیە سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دورن لەڕاستییەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، هۆكاری دواكەوتنی گەیشتنی ئەو كۆچەرانە زۆرجار بۆئەوەیە بەشێوەیەكی سەلامەت بگەن و دەستگیرنەكرێن، هەربۆیە شەو و رۆژێك لە ئاودا دەمێننەوە و دواتر لە یەكێك لە كەناراوەكانەوە دەگەنە وشكانی وڵاتێكی ئەوروپا. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group