پشكی موچەی هەرێم لە بەغداوە دەنێردرێت

22/07/2019

نەوا
ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە زاری وەزیری داراییەوە وادەی رەوانەكردنی پارەكەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات.
لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا، هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق قسەی كردووە و ئەویش پێی راگەیاندوە، سبەینێ (سێشەممە) پارەی موچەی فەرمانبەران دەگاتە هەرێم.
وتیشی "وەزیری دارایی رەتیكردۆتەوە هیچ گرفتێكی سیاسی و تەكنیكی لەئارادابوبێت بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەی هەبووە تەنها میكانیزمی دابەشكردنی موچەیە لە وەزارەتی داراییەوە بەسەر سێكتەر و وەزارەتەكانی دیكەدا".
هۆشیار عەبدوڵڵا هەر لە زاری د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراقەوە ئەوەی باسكرد، كە رەنگە لە مانگەكانی داهاتوشدا لەنێوان 17 بۆ 25 مانگ پارە رەوانەی هەرێم بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group