نه‌وا
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت "دوای سلێمانی، په‌كه‌كه به‌ئاسانی چوه هه‌ولێره‌وه. له‌به‌رئه‌وه رێوشوێن هه‌یه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر. دروستترین رێوشوێنیش ته‌واو پاككردنه‌وه‌ی عیراقه له په‌كه‌كه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی TGRT Haber TVدا و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گرنگترین كاریش، كه پێویسته بكرێت بابه‌تی ئاسایشه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه پێویسته عیراق له په‌كه‌كه و داعش پاكبكرێته‌وه و وتی "دوایین جار وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی هاتن. كۆبوونه‌وه‌ی سێ كۆ سێمان ئه‌نجامدا. ئامانجی سه‌ره‌كیمان لێره‌دا واژووكردنی رێككه‌وتنێكی هاریكاری ئه‌منییه. پێش سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمارمان بۆ عیراق كه ئه‌مساڵ ئه‌نجامی ده‌دات ده‌مانه‌وه‌ت بگه‌ینه كۆتایی ئه‌وه. له قۆناغی داهاتودا ئێمه‌ش سه‌ردانمان ده‌بێت بۆ عیراق".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌شكرد پێویسته به‌غدا، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره به‌یه‌كه‌وه ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و وتی "ئه‌مریكاش ده‌ڵێت لێره پشتیوانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام له بابه‌ته‌كانی به‌شكردنی هه‌واڵگریی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا كه‌موكوڕی هه‌یه. دوایین جار شه‌هیدێكمان دا. بینیمان كه دوای سلێمانی په‌كه‌كه به‌ئاسانی چوه هه‌ولێره‌وه. له‌به‌رئه‌وه رێوشوێن هه‌یه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر. دروستترین رێوشوێنیش ته‌واو پاككردنه‌وه‌ی عیراقه له په‌كه‌كه".