حكومەت نزیكەی 700 یەكەی نیشتەجێبون دابەشدەكات

22/07/2019

نەوا
بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ نزیكەی 700 یەكەی نیشتەجێوون دابین كراوە، دوای تەواوبوونی خزمەتگوزارییەكانی یەكەكەكانی نیشتەجێبوونیش، بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.
ئاگرین عەبدوڵا، بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە: "لە سنووری بنەسڵاوە 396 یەكەی نیشتەجێوون، لە سۆران 144 یەكە، لە هەڵەبجە 72 یەكە و لە قەلادزێ 84 یەكەی نیشتەجێوون تەواو بوون، كە لە لایەن وەزارەتی ئاودانكردنەوەوە دروست كراون".
ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا وەزارەتی ئاودانكردنەوە كار لەو پڕۆژانە دەكات بۆ گەیاندنی تۆڕی كارەبا، ئاو، شەقام و ئاوەڕۆ، كە ئەمەش لە ماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونیشی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە روونیشی كردەوە، یەكەكان بە گوێرەی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2011 دابەشی سەر فەرمانبەران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكرێن، ئەو كاتیش ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دەدات كە بەسەر كام چین و توێژدا دابەشیان بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group