ترامپ: بانگەشەكانی ئێران بۆ دەستگیركردنی تۆڕێكی سیخۆڕی ئەمریكی دورەلەراستیەوە

22/07/2019 جیهان

نەوا
سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بانگەشەكانی ئێران لەبارەی دەستگیركردنی تۆڕێكی سیخۆڕی ئەمریكی رەتدەكەنەوە.
دوای ئەوەی ئێران بە نمایشكردنی فیلمێك بەناوی "تۆڕی سیخوڕان" بانگەشەی ئەوەیكرد 17 كەسیان بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ سی ئای ئەی دەستگیركردووەو پێدەچێت سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاند، ئەو بانگەشەیە دورە لە راستیەوە و بێ بنەمایە و بەرپرسانی تاران بەڕادەیەك دەستەوەستان و داماو بوون كە نازانن چی بكەن.
لایخۆیەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ فۆكس نیوز سەبارەت بەو بانگەشەیەی بەرپرسانی تاران وتی: "دەسەڵاتدارانی ئێران مێژوویەكی دوور و درێژیان هەیە لە درۆكردن".
وتیشی "بەهەموو توانامانەوە مامەڵە لەگەڵ هەر رێوشوێنێك دەكەین، كە ئێران لەوبارەیەوە بیگرێتەبەر".
مایك پۆمپیۆ ئەو تۆمەتانەی دەسەڵاتدارانی ئێرانیشی رەتكردەوە، گوایە ئەو 17 كەسەی دەستگیریكردووەن، سیخوڕی ئەمەریكابن و كاریان بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا كردبێت و وتی "لەئێستادا لیستێكیان ئامادەكردووە ناوی ئەو كەسانەی تێدایە، كە بەنیازن بیانگەڕێننەوە بۆ ئەمەریكا".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group