مەولود چاوش ئۆغڵو: بۆ گەمارۆكانی ئەمریكا وەڵامی خۆمان دەبێت

22/07/2019 جیهان
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا

نەوا
وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، بەبڕیاردان لەمانەوە یاخود نەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی ئەنجەرلیك، ئەنقەرە دەتوانێت وەڵامی گەمارۆكانی واشنتۆن بداتەوە.
سەرەڕای هەڕەشەكانی ئەمریكا و ئەوروپا، لەچەند ڕۆژی رابردوودا توركیا سیستمی مووشەكی (ئێس400)ی لە روسیا وەرگرت، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوەو سیناتۆرەكانی ئەمریكا داوایان لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی وڵاتەكایان كرد لەسەر ئەو بابەتە گەمارۆ بخاتە سەر توركیا.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا، لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند"ئەگەر ئەمریكا گەمارۆمان بخاتەسەر، ئێمەش وەڵاممان دەبێت، لەوانەیە لەسەر بنكەی ئەنجەرلیك و مانەوەو نەمانی هێزەكانی ئەمریكا لەو بنكەیە بڕیارێك بدەین، ئەمەش تەنها پڕوپاگەندە نییە، بەپێچەوانەوە لە دۆخی هەنووكەیی بۆ ئێمە كارێكی سروشتییە".
پێشتر كۆشكی سپی، لەكاردانەوەیەكدا دژی كڕێنی سیستمی ئێس400 لەلایەن توركیاوە، رایگەیاندبوو "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا توركیا لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی جەنگی ئێف35 دورخستۆتەوەو توركیای لە بەدەستهێنانی ئەو فڕۆكانە بێبەشكردووە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group