رادیۆ نەوا پەیكەری نوێی رێكخراوەیی یەكێتی لە كۆنگرەدا بڵاودەكاتەوە

22/07/2019
ئاسۆی شێخ نوری لێپرسراوی كۆمسیۆنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی

نەوا
رادیۆ نەوا پەیكەری نوێی رێكخراوەیی ئامادەكراو بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرنامەیەكیدا دەخاتەڕو.
لەوبارەیەوە ئاسۆی شێخ نوری لێپرسراوی كۆمسیۆنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لەبەرنامەی "ئاراستە"ی رادیۆ نەوادا ئاماژەی بە پرۆژەكەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی دا و وتی "ئەنجومەنێكی گشتی هەڵدەبژێردرێت، كە سكرتێر و دوو جێگری دەبێت و وەك دەسەڵاتێكی تەشریعی دەبێت، دەسەڵاتەكانی جێبەجێكاریش لەناو كۆنگرەدا هەڵدەبژێردرێن".
وتیشی "ئەنجومەنەكە دەتوانێت بەردەوام دەسەڵاتی جێبەجێكار بگۆڕێت، لێرەشەوە سێ‌ ستون دەبێت، كە ئەوەیە پێی دەڵێن هاوسەرۆكی، ستونێك بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان، ستونێك سەرپەرشتی مەكتەبەكان دەكات و ستونێكیش بۆ لایەنی رێكخراوەیی دەبێت".
هاوكات لەبەرنامەكەدا ژوان ئەحمەد رۆژنامەنوس و كادری یەكێتی رەخنەی لە كۆنگرەكانی دیكەی یەكێتی گرت و ئاماژەی بەوەدا هیچ كۆنگرەیەك نەبووە ژمارەیەك كەس بە چەپڵەرێزان سەرنەخرابێتن، بۆئەوەش نمونەی جێگرانی سكرتێری گشتی هێنایەوە و وتی "هەردووكیان بە تەزكیە و چەپڵەڕێزان سەرخران".
ئەوەشیخستەڕو "هەر ئەوانن لە كۆنگرە دەترسن، چونكە نەچونەتە ناو ركابەریی هەڵبژاردنەوە، بۆیە لەوە دەترسن، كە دەرنەچن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group