خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەموار یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا

22/07/2019 عێراق
سەلیم شوشكەیی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

نەوا-كاروان مەحمود
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەموار یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوەو تەنها بڕگەی تایبەت بەكەركوك ماوە كە پێیدەچێت بكەوێتە دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران"
سەلیم شوشكەیی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رادیۆ نەوای راگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی لە دانیشتنی ئاسایی رۆژی دووشەممەدا دەنگیدا لەسەر هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و زۆربەی هەرە زۆری بڕگەكانی هەمواری یاساكە پەسەند كران.
وتیشی: "ئەوەی جێگەی گفتوگۆبوو بابەتی كەركوك بوو كە بە هەڵپەسێراوی ماوەتەوەو لەنێوان پێكهاتەكان قسەی لەسەرە، پێم وایە ئەو بڕگەیەش دەكەوێتە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران یاخود بەكۆمەڵێك مەرجەوە قبوڵ دەكرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group