مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی عەرەبی-ئەمریكی لە دەریای سوور دەستیپێكرد

22/07/2019 جیهان

نەوا
هەریەك لە میسر، ئەمریكا و ئیمارات دەستیان بە مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی دەریایی و ئاسمانیی لە دەریای سوور كرد.
رائید تامر رفاعی وتەبێژی سوپای میسر راگەیەنراوێكی بڵاوكردووەتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە رۆژی دووشەممە بە بەشداریی یەكە ئاسمانیی و دەریاییەكانی هەریەك لە میسر، ئەمریكا و ئیمارات مانۆڕی سەربازیی دەریایی و ئاسمانیی "سڵاوی هەڵۆ-2019" لە ئاوە نێودەوڵەتییەكانی دەریای سوور، دەستیپێكردووە.
لەو راگەیەنراوەكەدا باس لەوەكراوە سعوودیە وەك چاودێر لە مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەكەدا بەشدارە و هەریەك لە كەشتییە جەنگییە فڕۆكە هەڵگرەكان، كەشتییەكانی هەڵگرتنەوەی مین، كاتیۆشاكان و فڕۆكە F-16ەكان بەشدارییان پێكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group