تیروپشكی قۆناغی پێش گروپەكانی چامپیۆنزلیگ راكێشرا

22/07/2019 وەرزش

نەوا
تیروپشكی قۆناغی ئامادەكاری سێیەم بەر لە قۆناغی گروپەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ" راكێشرا و ئەركی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی قورسە، كە وەرزی رابردو گەیشتە قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
بەگوێرەی تیروپشكەكە، كە رۆژی دووشەممە راكێشرا، ئەیاكس ئەمستردام بەرانبەر باوك سالۆنیكی یۆنانی گیرسایەوە.
هەرچەندە ئەیاكس ئەمستردام وەرزی رابردو توانی بۆ 34ەمین جار ببێتە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی هۆڵەندا و گەیشتە نیوەی كۆتایی چامپیۆنزلیگ-یش، بەڵام بەهۆی ریزبەندیی خولی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە ئەوروپادا، ئەیاكس نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی گروپەكانی وەرزی داهاتوی چامپیۆنزلیگ و دەبێت پاڵاوتن بكات، كە گەیشتنیشی بەو پاڵەوانێتییە مسۆگەر نییە.
تیروپشكەكە روبەڕوبونەوەكانی بەمشێوەیە دیاریكرد:
كراسنۆدار (روسیا) – پۆرتۆ (پورتوگال)
كلوب بروج (بەلجیكا) – دینامۆكیێڤ (ئۆكرانیا)
كلوج (رۆمانیا) / ماكابی تەلئەڤیڤ (ئیسرائیل) – سەلتیك (سكۆتلەندا)/ نومی كالیۆ (ئیستۆنیا)
ستوییسكا (مۆنتینیگرۆ) / ئەپۆیل (قوبرس) – دوندالك (ئێرلەندا)/ قەرەباخ (ئازەربایجان)
ساپۆرتالۆ (جۆرجیا)/ دینامۆزەگرب (كرواتیا) – ڤیرینسڤارۆش (هەنگاریا)/ ڤالیتا (ماڵتا)
رێدستار بەلگراد (سڕبیا) / ئێچ جای كای هێلسنكی (فنلەندا) – زە نیو ساینتس (وێڵز) / كۆپنهاگن (دانیمارك)
ماریبۆر (سلۆڤینیا) / ئیك (سوید) – باتی بۆریسۆڤ (بیلاروسیا) / رۆزنبۆرگ (نەرویج)
ئیستانبوڵ پاشاكشیهیر (توركیا) / ڤیكتۆریا پلزن (چیك) / ئۆڵۆمپیاكۆس (یۆنان)
ئایندهۆڤن (هۆڵەندا) / بازل (سویسرا) – لاسك (نەمسا)

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group