نه‌وا
له هێرشێكی چه‌كدارانی تاڵیباندا بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له پارێزگای ته‌خاری باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، 20 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولقه‌یوم كانی قائیمقامی شارۆچكه‌ی ئیشكه‌میش سه‌ربه پارێزگای ته‌خار له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شه‌وی رابردو چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له شارۆچكه‌كه و 20 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
لای خۆیشییه‌وه تاڵیبان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتوه.