میسی دەچێتە نێو بۆندەکەی نێیمارەوە

13/08/2019 وەرزش

نەوا-

10:25:54 AM 8/13/2019

رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئاشکرایکردووە کە لیۆنێل میسی یەکێک لە ھاورێ نزیکەکانی نێیمار دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ھەواڵی پەیوەندیکردنی نێیمار بە یانەی ریاڵ مەدرید و بەرەو پێشچوونی گفتۆگۆکان میسی پەیوەندی بە نێیمارەوە کردووە.

لیۆنێل میسی بە نێیمار وتووە پەلە نەکات و ھەرگیز بیر لەوە نەکاتەوە بچێتە ریاڵ ھەواڵەکانی زیاتر بکات تا بگەرێتەوە بەرشەلۆنە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە میسی پێشتریش ھەوڵی زۆریدا نێیمار رازیبکات بەوەی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوەو نەچێتە پاریس بەڵام نێیمار بە قسەی نەکرد و بریاری خۆیدا، نێیمار و میسی و سواێز لە بەرشەلۆنە و ئێستاشی لەسەر بێت پەیوەندیەکی زۆر باشیان ھەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group