عیراق... مانگانە 50 ملیۆن دۆلار لە قورمار و یانەی شەوانە خەرجدەكرێت

13/08/2019 عێراق

نەوا
لەئێستادا دیاردەیەكی مەترسیدار لەسەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، پەیدابووە، ئەوەیش دیاردەی كردنەوەی قومارخانە و لۆتەریەكانە بە ئاشكرا و نهێنی، بەشێكی زۆری ئەو قومارخانانەش بەرپرسانی باڵای عیراق و هەرێمی كوردستان لەپشتیەوەن.
پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات، "بەرپرسان و ئەفسەرانی پلە باڵا لە پشت قومارخانە و بازرگانیكردنن بە مرۆڤ و كاری لەشفرۆشی و لەوروەشەوە زانیاری سەرنجڕاكێش ئاشكرا دەكات.
لەوبارەیەوە فایەق شێخ عەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بەشێك لەحزبە دەستڕۆیشتووەكان، مانگانە 50 ملیۆن دۆلاریان لە قومار و بازرگانیكردن بە ئافرەتان و مادەی هۆشبەر دەستدەكەوێت''.
لای خۆشیەوە حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشتر ئاماژەی بەبوونی زیاتر لە 10 هۆڵی قومار لە هۆتێلەكانی بەغدا كردبوو.
زاملی ئاشكراشیكردبوو، ئەفسەرانی باڵا لەپشت قومارخانە و بازرگانیكردنن بە مرۆڤ و كاری لەشفرۆشیەوەن، هەرچەندە بەڕواڵەت ئەو هۆڵانە لەلایەن كەسانی تورك و ئۆكرانی بەڕێوەدەبرێن، بەڵام ئەوانیش بەرپرسی عێراقییان لەپشتە و ئەم كارەش بۆ سپیكردنەوەی پارە بەكاردەهێنن.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group