دۆناڵد ترەمپ هۆشداری لە كشانەوەی رێكخراوی بازرگانی جیهانی دەدات

14/08/2019 جیهان

نەوا
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێكخراوی بازرگانی جیهانی چینی خۆشتر دەوێت لە ئەمریكا و زیاتر لایەنگریی چین دەكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لەكارگەیەكی ویلایەتی پەنسلڤانیا، لەبەردەم ژمارەیەكی زۆر كرێكاری كارگەكەدا ڕایگەیاند "ئەگەر پێویست بكات ڕێكخراوەكە جێدەهێڵین، دەزانین ئەوان ساڵانێكە ئازارمان دەدەن، جارێكیتر ئەوە ڕووناداتەوە".
سەرۆكی ئەمریكا ئاشكراشیكرد "رێكخراوی بازرگانی جیهانی چینی خۆشتر دەوێت لە ئەمریكا و زیاتر لایەنگریی چین دەكات".
ئەمە یەكەمجار نییە ترەمپ هەڕەشەی پاشەكشێی وڵاتەكەی دەكات لەو ڕێكخراوەدا، هاوینی رابردووش ترەمپ وتی، چەند ساڵێكە رێكخراوەكە مامەڵەیەكی زۆر خراپ لەگەڵ ئەمریكا دەكات، ئەگەر خۆی چاك نەكات لێیدەكشێنەوە.
دیارترین ڕەخنەكانی ئیدارەی كۆشكی سپی لەرێكخراوی بازرگانی جیهانی ئەوەیە كە وڵاتی چین-ی لە ریزی تازە پێگەیشتووەكاندا هەژماركردووە، ئەوەش باری شانی چینی سووك كردووەو لەهەندێك بەرپرسیارێتی دووریخستۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group