توركیا.. لە چاناككالە 118 كۆچەری نایاسایی دەستگیر كران

14/08/2019 جیهان

نەوا
لە شارۆچكەی ئایڤاجك سەر بە پارێزگای چاناككالەی توركیا، 118 كۆچبەر كە هەوڵیان دەدا بەشێوەیەكی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ دوورگەی میدیلی یۆنان دەستگیر كران.
تیمەكانی ئاسایشی كەنار دەریا لە باكووری دەریای ئیجە دوو بەلەمیان دەستنیشان كرد كە هەوڵیان دەدا سنوورەكانی دەریا بەشێوەیەكی نایاسایی تێپەڕێنن، لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانرا 65 كۆچەری نایاسایی ئەفغانی دەستگیر بكرێن.
هاوكات لە ناوچەی ئەحمەد چەئاڵتی 53 كۆچەری تری بەرەگەز ئەفغانی، ئێرانی و سووری دەستگیر كران.
ئاماژە بەوەكراوە، تێكڕا كۆچەرە نایاساییەكان كە 118 كەس دەبوون، دوای رێكارە یاساییەكان بەرامبەریان، رەوانەی بەشی گەڕاندنەوەی بیانییەكانی ئایڤاجك كران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group