عیراق.. هەوڵی دوبارە كاركردنەوە بەدراوی ئاسن دەدرێت

19/08/2019 عێراق

نەوا
حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "پێشنیارێك هەیە بۆ كاركردنەوە بە دراوی ئاسن، كە پێشتر بەكاردەهێنرا، چونكە دراوی كاغەز زوو خراپ دەبێت".
قەدۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "لەكاتی گفتوگۆ و دانیشتنەكاندا لەگەڵ بەرپرسانی بانكی ناوەندی تەئكیدمان لەسەر ئەوە كردەوە، كە پێویستە دووبارە كار بەدراوی ئاسن بكرێتەوە وەك ئەوەی پێشتر بەكاردەهێنرا، چونكە دراوی كاغەز زوو خراپ دەبێت و بەبڕی زۆر دوبارە چاپ دەكرێتەوە".
باسی لەوەشكردوە، بەكارهێنانی چەند جۆرێك دراوی ئاسن بەهایەكی گرنگ بە دراو دەدات، هەندێك دەوڵەت نرخی دراویان زۆر بەرزە لەبەرامبەر دۆلار لەگەڵ ئەوەشدا دراوی ئاسنی هەیەو لەو رێگەیەوە پارێزگاری لەدراوەكەی دەكات و پێویستی بەوە نییە بەردەوام داوای لە چاپدانی دراوی كاغەز بەكات، بەتایبەت دراوە بچوكەكان.
ئەو پەرلەمانتارە سەرسوڕمانی خۆیشی لە سیاسەتی بانكی ناوەندیی عیراق راگەیاند، كە نایەوێت دراوی ئاسن دەربكات و لەبازاڕدا بەكاربهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group