په‌رله‌مانتارێك: له‌چه‌ند رۆژى داهاتودا كێشه‌ى راده‌ستكردنى نه‌وتی هه‌رێم به‌ به‌غدا چاره‌سه‌رده‌كرێت

20/08/2019 عێراق

نه‌وا
ئیخڵاس دلێمى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى پارتى ده‌ڵێت "هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌"، پێشى وایه‌ كێشه‌ى راده‌ستكردنى داهاته‌كانى نه‌وت به‌ به‌غدا له‌چه‌ند رۆژى داهاتودا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دلێمى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "له‌ماوه‌ى 4 ساڵى رابردودا هه‌رێمى كوردستان پاره‌یه‌كى زۆرى داوه‌ له‌ حسابى خۆى و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كى له‌ به‌غداوه‌ بۆ نه‌چوه‌، بۆیه‌ نقوم بووه‌ له‌ قه‌رزدا".
وتیشى "كێشه‌ى راده‌ستكردنى داهاته‌كانى نه‌وت به‌ به‌غدا له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتودا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى داواكارى هه‌ندێك په‌رله‌مانتاره‌وه‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مه‌ترسى بڕینى له‌سه‌ره‌".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت كێشه‌ى نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، تائێستا چه‌ندین كێشه‌ى تر له‌ناویشیاندا كێشه‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group