نه‌وا
ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له چوارچێوی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوه‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشوازی له وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و شاندی یاوه‌ری كردوه، به‌ڵام هیچ زانیاری و ورده‌كارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕو.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر له ئوردنه‌وه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و دوێنێش له عه‌ممان سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانیان له ئوردن، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كردبو.
ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له عیراق و سوریا، مه‌شق و راهێنان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه ده‌كات.
له پاش دیدارێكیشی له‌گه‌ڵ نه‌جاح شممه‌ری وه‌زیری به‌رگریی عیراق، كارێنباوێر وتی "ئه‌ڵمانیا به‌وپه‌ڕی به‌هێزی پشتیوانی سوپای عیراق ده‌كات". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه، كه سه‌ره‌ڕای كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، به‌ڵام تائێستا داعش بونی هه‌ر ماوه.