ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان له‌شارى حه‌سه‌كه كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ته‌قانده‌وه و به‌پێى زانیاریه‌كانیش نه‌خۆشخانه‌كه به‌ته‌واوه‌تى وێران كراوه.
روانگه‌ى سورى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ستاون به مینڕێژكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى "سه‌لام" له‌دێى شێخ حه‌مه‌د له‌باشورى شارۆچكه‌ى مه‌ركه‌ده‌ى سه‌ربه حه‌سه‌كه كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه به‌ته‌واوه‌تى وێران كراوه‌و رووخێنراوه به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بووه.
روانگه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌منى ناوچه‌كه‌و راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى داعش و گروپه چه‌كداریه‌كانى سه‌ربه لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌ڵام دزه‌كردنه ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وام رووده‌ده‌ن.