نه‌وا
حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌درى و سه‌رۆكى پێشوی لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "داعش پیلانى هه‌یه هه‌زاره‌ها به‌ندكراو له‌گرتوخانه‌ى حوت له‌شارى ناسڕیه ئازاد بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات شكستێك ده‌بێت هیچى كه‌متر نه‌بێت له شكستى كه‌وتنى موسڵ".
زاملى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "پیلانى داعش بۆ ئازادكردنى به‌ندكراوان به‌رده‌وامه و پێشتر هه‌زاره‌ها به‌ندكراوى كردوه له‌گرتوخانه‌كانى كۆشكه كۆماریه‌كان له به‌سڕه و گرتوخانه‌ى ئه‌بوغرێب و تاجى و گرتوخانه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ و ئه‌نبار ئازاد كردوه".
وتیشى "زیاتر له جارێك هه‌وڵى ئازادكردنى به‌ندكراوانى حوت له ناسریه شكستیپێهێنراوه، كه 10 هه‌زار تیرۆریستى تێدایه و زۆرینه‌یان له‌سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى داعشن و سزاى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
زاملى باسى لهوهكردوه، شكاندنى گرتوخانه‌ى حوت وه‌ك زیندوبونه‌وه‌ى داعش وایه له عیراق و سوریادا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات شكستێكى تر ده‌بێت، كه هیچى كه‌متر نه‌بێت له شكستى روخانى موسڵ.
پێشتر په‌یمانگاى لێكۆڵینه‌وه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌كۆتاییه‌كانى ساڵى 2018ه‌وه رێكخراوى داعش ده‌ستى كردوه‌ته به خۆڕێكخستنه‌وه و تواناى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌توانێت هێرش ئه‌نجامبدات.