كەش و هەوای رۆژی شەممە

23/08/2019

نەوا

پێشبینی دەكرێت رۆژی شەممە لە چەند ناوچەیەكی باشوری كوردستان پلەكانی گەرما بە بەراورد لەگەڵ رۆژی هەینی بەرزببنەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژی شەممە 24 ی ئاب بڵاوكردەوە، بەپێی ئەو پێشبینیانە ئاسمانی سەرجەم ناوچەكان ساماڵ دەبێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكردوووە، خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت ئاراستەكەشی بەرەو باكوری رۆژئاوایە.
سەبارەت بە بەرزترین پلەكانی گەرما رایگەیاندووە، لە هەولێر  و سلێمانی 42 پلە، لە دهۆك 40 و لە كەركوكیش 43پلەی سیلیزی دەبێت، بەم پێیەش لە هەولێر و كەركوك بەراورد لەگەڵ رۆژی هەینی پلەكانی گەرما یەك پلە بەرزدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group