زیاتر له‌ هه‌زار په‌نابه‌رله‌ توركیاوه‌ ره‌وانه‌ی عیراق كراونه‌ته‌وه‌

24/08/2019 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عیراق ئاشكرایكرد، هه‌زارو 136 په‌نابه‌ر له‌ توركیاوه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ عیراق و نیشته‌جێ كراونه‌ته‌وه‌، سه‌رجه‌میشیان به‌ ره‌زامه‌ندى خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌بدوڵڵا لعێبى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، له‌ ماوه‌ى سێ مانگى رابردودا هه‌زار و 136 په‌نابه‌ر، كه‌ له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانى توركیا نیشته‌جێببون، له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى گشتى بۆ گه‌شتیارى گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ عیراق.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌سه‌ر ئاره‌زووى خۆیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌كه‌ش به‌هاریكارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا به‌ڕێوه‌چوه‌.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێكخراوى داعش ناوچه‌یه‌كى فراوانى عیراقى داگیركرد، ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتى ئاواره‌ى وڵاتانى دراوسێى عیراق بون و ناوبه‌ناویش ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group