سلێمانی.. پۆلیس بە تۆمەتی رفاندنی كچێك سێ كەسی دەستگیركرد

24/08/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە رفاندنی كچێك.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە،"پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە كە كچەكەی ڕفێنراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران كۆكردەوە".
ئەوەشخراوەتەرو، "لەماوەیەكی كەمدا توانرا دو تۆمەتبار بەناوەكانی (د، ك، م - م، غ، م) دەستگیربكرێن. دواتر توانرا تۆمەتباری سەرەكی بەناوی (ن، ك، ق) دەستگیر بكرێت كە لەكاتی دەستگیركردنیدا كچەكەشی لەگەڵدا بوە".
ئاماژەی بەوەشكراوە، "لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group