كۆسرەت رەسوڵ وادەی بڕیاردان لە بەستنی كۆنگرەی یەكێتی ئاشكرا دەكات

24/08/2019
كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان

نەوا
كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی سەركردایەتی هەفتەی داهاتو كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی بەستنی كۆنگرە دەدات.
لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان كۆسرەت رەسوڵ لەبارەی كۆنگرەی یەكێتیەوە رایگەیاند، "هەفتەی داهاتو ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی بەستنی كۆنگرەی چوارەم دەدات".
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە كۆبونەوەی هەفتەی داهاتودا بڕیار لەبارەی چۆنێتی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دەدرێت.
مانگی رابردوو لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاندبوو، پێش كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی دەبەسترێت.
هاوكات مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی كە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەی بەستنی كۆنگرەیە پێشنیازی كردوە رۆژی 21ی تشرینی دووەمی ئەمساڵا كە رۆژی شەهیدی یەكێتییە چوارەمین كۆنگرەی حزبەكە ببەسترێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group