نه‌وا
له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی هه‌سه‌ده به به‌شداری 600 ئه‌ندام و فه‌رمانده به دروشمی (له تێكشكاندنی تیرۆریزمه‌وه به‌ره‌و سه‌قامگیری) ده‌ستیپێكرد.
رۆژی شه‌ممه له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌ده كه ده‌كه‌وێته شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، به‌دروشمی (له تێكشكاندنی تیرۆریزمه‌وه به‌ره‌و سه‌قامگیری) كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ست و تێدا 600 ئه‌ندام و فه‌رمانده به‌شداری بوون، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ئاخاوتووه و وتویه‌تی: "له پاش ئه‌وه‌ی ئێمه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش جه‌نگاین و له ڕووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه سه‌ركه‌وتنمان تۆمار كرد، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی هه‌سه‌ده به‌ڕێوه ده‌به‌ین، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتییه‌كانمانه، ئامانجێكی دیكه‌شمان ئه‌وه‌یه تا رێكاره‌كانی مسۆگه‌ركردنی ئارامیی و ئاساییش و سه‌قامگیری هه‌موو ناوچه‌كانی سوریا تاوتوێ بكه‌ین".
وتوشیه‌تی "پێشتر رامانگه‌یاندبو، هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌ڕی هه‌سه‌ده دژی داعش، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له‌سه‌ر هێزه‌كانمان پلانه‌كانی ئێمه و هاوپه‌یمانی بۆ له‌ناوبردنی داعش ئاسته‌نگ ده‌كات، لێره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ده‌ین، له‌سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه‌ش رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییمان هه‌یه، به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوان ئێمه و توركیا، عه‌فرین هه‌نگاوێكی گرنگه، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زێده‌ی خۆیان خاڵێكی سه‌ره‌كییه و به‌بێئه‌وه ئاشتی له سوریا پێكنایه‌ت".
فه‌رمانده مه‌زڵوم عه‌بدی بانگه‌وازی له رژێمی سوریاش كرد و وتی "لێره‌وه بانگ له حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین تا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكور و خۆر‌هه‌ڵاتی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك – هه‌سه‌ده گفتوگۆ و دانوستان بكات، هه‌روه‌ها قبوڵی بكات كه چاره‌سه‌ری سیاسیی له سوریا له سه‌ر بنه‌مای دانپێدانان به خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموكراتی و مافی ره‌وای گه‌لی كورد به‌دی دێت".