نه‌وا
رۆژنامه‌ی "تایمز"ى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل سه‌رقاڵى شه‌ڕێكى نهێنییه له عیراقدا، به‌وه‌ش سه‌قامگیریى عیراق تێكده‌دات، كه له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا تاڕاده‌یه‌ك ئارامى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه.
تایمزى به‌ریتانى له‌راپۆرتێكدا رونیكردوه‌ته‌وه، به‌رپرسانى ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى دواییدا ئاشكرایانكرد ئیسرائیل له‌پشت لێدانى كۆگاكانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبییه له عیراقدا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆى تێكدانى سه‌قامگیرى له‌و وڵاته‌دا.
به‌پێى راپۆرته‌كه، به‌رپرسانى عیراقى ته‌ئكیدیان كردوه‌ته‌وه ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره له بنكه‌ى سه‌ربازیى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین رویداوه، هه‌روه‌ها وێنه‌ى ناوچه‌كه بوونى هه‌یه، كه كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكى گه‌وره پیشانده‌دات له‌و ناوچه‌یه‌ى كراوه‌ته ئامانج، به‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئیسرائیل شه‌ڕێكى نهێنى له عیراقدا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سوپاى ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌وه بدات كه گوایه ئه‌وان له‌پشت هێرشه‌كانه‌وه‌ن، به‌ڵام بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته ته‌ئكیدى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى ئه‌و كاره‌ی كردوه و كۆگاكانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و گروپانه‌ى له‌ئێرانه‌وه نزیكن، كراونه‌ته ئامانج.
له نوێترین تویتیدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، ناتانیاهۆ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، كه باره‌گای فه‌یله‌قی قودسی ئێرانیان له چوارده‌وری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كردوه‌ته‌ئامانج و ئێران هیچ پارێزبه‌ندییه‌كی نییه له جیهاندا.