تەندروستی جیهانی: سالانە 800 هەزار كەس خۆیان دەكوژن

09/09/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوەدەكات كە ساڵانە 800 هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهان خۆیان دەكوژن.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەبۆنەی 10ی ئەیلول رۆژی جیهانیی خۆكوشتنەوە راپۆرتێكی نوێی بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارەكانی راپۆرتەكە، سەرباری تەواوی هەوڵ و رێگرییەكان، ساڵانە 800 هەزار كەس لەجیهاندا كۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەداوە، كە بەرزترین رێژەی خۆكوشتن لەو وڵاتانەدا تۆماركراون كە داهاتیان بەرزە و خۆكوشتن لەنێو چینی گەنجاندا بە دووەم هۆكاری مردن دادەنرێت.
تێدرۆس ئادهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، رایگەیاند، هەر مردنێك تراجیدیایەكە بۆ خێزان، هاوڕێ و هاوكاران و وتی: "بانگەواز لەتەواوی وڵاتان دەكەین ستراتیجیەتە سەلێمێنراوەكانی رێگریكردن لەهەوڵی خۆكوشتن لەبەرنامەكانی پەروەردە و تەندروستیدا بەكاربهێنن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group