نەوا
ئەمجارە جیاواز لە یاریەكانی چەند ساڵەی رابردوی یاری Call of duty كە رەزامەندی بەشێكی زۆری خەڵكی لەسەر نەبوە، كۆمپانیای وەبەرهێنەر بڕیاری داوە شێوازی ئەمجارەی یاریەكە وەك جارانی لێبكرێتەوە واتە دوربێت لە بوونی EXO، بوونی فڕین لە یاریەكە و چەكی پێشكەوتو.
هەروەها تەنانەت بوونی مۆدیZombie بەهیچ شێوەیەك نامێنێت و دەیانەوێت سەرنجی زیاتریان لەسەر گرافیكی یاریەكە بێت و زیاتر یاریەكە لە ڕاستیەوە نزیكبێت.
یارییەكە بەشێوەی First person perspective دەبێت و لەلایەن كۆمپانیای Activision بڵاودەكرێتەوە.
گەر كەسێك بە PC یاریبكات و هاوڕێكەی بە PS4 یاریبكات، دەتوانن لەهەمان كاتدا بەیەكەوە یاریبكەن.
یارییەكە بەردەستە بۆ PS4-Xbox One- PC و لە رۆژی 25-10-2019 بڵاودەبێتەوە .