ئەردۆغان سەردانی عێراق دەكات

11/09/2019 عێراق

نەوا
سەرۆكوەزیرانی عێراق خواستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە نیشاندا، بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش وابڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی بەغدا بكات.
لەراگەیەندراوێكدا كە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە و تیایدا هاتووە، "عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەدیدارێكیدا لەگەڵ فاتح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا لە بەغداد، سوربوونی خۆی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی لەگەڵ توركیا ڕاگەیاندووە".
لەراگەیندراوەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوەشكراوە، لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لەهەماهەنگی عێراق و توركیا كراوە لە دۆسییەكانی ئابوری و ئاو و بونیادنانەوە.
لەو دیدارەدا، باس لە سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاش كرا بۆ عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group