نەوا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید زۆر بە زەحمەت لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیادا سەركەوتنی بەسەر لیڤانتی-دا نوسییەوە.
لەو یارییەدا، ریاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا بە 3 گۆڵ بەرانبەر بە 2 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا، كە كەریم بن زیمە دوو گۆڵ و كاسیمیرۆش گۆڵێكی تۆماركرد، لە خولەكی 60یشدا چونەناوەوەی ئیدین هازاردی بەخۆیەوەبینی.
ئەوە یەكەمجارە هازارد بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە لالیگادا دەردەكەوێت و لە بری كاسیمیرۆ چوە یاریگاوە و لەگەڵ كەریم بن زیمە دووانەیەكی باشیان دروستكرد.