لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق: روسیا S – 400 مان نەداتێ‌ جێگرەوەی ترمان دەبێت

15/09/2019 عێراق

نەوا
بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "ئەگەر روسیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی S–400مان نەداتێ‌ ئەوا بژاردەی تر و جێگرەوەی دیكە هەیە".
زیادی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "چەندین لیژنە هەوڵی بەدەستهێنانی سیستمی S–400ی روسی دەدەن بۆئەوەی وەك وڵاتانی دراوسێی هاوشێوەی توركیا و سعودیە، عیراقیش سیستمی بەرگریی ئاسمانی هەبێت".
وتیشی "ئەگەر روسیا رەتیكردەوە ئەو سیستمە بە عیراق بفرۆشێت، ئەوا چەند بژاردەیەكی تر هەن، كە دەتوانین رووی لێبكەین".
ئەو پەرلەمانتارە رونیكردوەتەوە، عیراق دەتوانێت روو لە چین و كۆریا و فەرەنسا و ئێران بكات و بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەهیچ دەوڵەتێك نابەستێت، رۆڵی پەرلەمانیش ئەوەیە پشكی حكومەت لە بودجە زیادبكات بۆ كڕینی سیستمێكی پێشكەوتوو لەپێناو پاراستنی ئاسمانی عیراق لە هێرشی دەرەكی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group