دهۆك.. ژن و پیاوێك كوژران

15/09/2019
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك

نەوا
لە گوندی مغارا لە ناحیەی ئەتروشی سەر بە پارێزگای دهۆك، ژن و پیاوێك كوژران و ژنێكی دیكەش بەهۆی پەروانەی مۆلیدەوە گیانی لەدەستدا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند،"رۆژی یەكشەممە لە گوندی مغارا لە ناحیەی ئەتروشی سەر بە پارێزگای دهۆك، ژنێك لە لایەن هاوژینەكەیەوە كوژراو دواتر هەمان كەس پیاوێكی دیكەی لە هەمان گوند كوشتوە كە لەكۆمپانیایەكی گاز كاردەكات"
راشیگەیاند،"روداوەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە رویداوە و لێكۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسی ئەتروش لە روداوەكە دەستی پێكردوە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی گرتن بۆ بكوژەكە دەرچوە".
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك باسی لەوەشكرد،"لە رووداوێكی تردا لە سەنتەری شاری دهۆك، ژنێك كە هاوسەرەكەی لە مۆلیدە كار دەكات، سەری بەر پەروانەی مۆلیدەكە كەوتوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستی پێكردوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group