ترامپ: دەزانین كێ هێرشی كردوەتە سەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعودیە

16/09/2019 جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت، دەزانین كێ‌ هێرشی كردوەتەسەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعودیەو ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە، بەڵام جارێ‌ چاوەڕێی بۆچونی سعودیەین بزانین پێی وایە كێ‌ هێرشەكەی ئەنجامداوە.
ترامپ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "هێرش كرایەسەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعودیە و بە هۆكارێك پێمانوایە دەزانین كێ‌ هێرشەكەی ئەنجامداوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، بە پشت بەستن بە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوە، بەڵام جارێ‌ چاوەڕێی بۆچونی سعودیە دەكەن، تا لایەنی ئەنجامدەری هێرشەكە بزانن و شێوازی وەڵامدانەوەكەش دیاری بكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group